English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
هۆکارو چارەسەری ئازاری جومگەكان لەوەرزی زستان چییە
2021-01-04 [10:27 AM]

ZNA ــ هەولێر


ئازاری جومگەكان لە هەمو وەرزێكدا نەخۆش بێزاردەكات، لە وەرزی زستاندا زیاد دەكات، جومگەكان توشی ئاوسان و ئازاری زیاتر دەبن، لە چالاكی و جوڵەكانی رۆژانە هەستی پێدەكەیت.

ماڵپەڕی Times of India هۆكارەكانی ئازاری جوگەكانی لە وەرزی سەرما بڵاوكردوەتەوە و شێوازی چارەسەری خستوەتەڕو.

هۆكارەكان:
هیچ هۆكارێكی تایبەت نییە بۆ ئازاری جومگەكان، بەڵام دەكرێت گۆڕانكاری كەشوهەوا و نزمبونەوەی پلەكانی گەرما رۆڵیان هەبێت لە زیادبونی ئازار.

لەلایەكی دیكەوە لە وەرزی زستان رێژەی شێ لە هەوادا كەمدەبێتەوە و پەستانی هەوا گۆڕانكاری بەسەردا دێت، دوبارە ئەمەش رۆڵی هەیە لەوەی ئازاری جومگەكان خراپتر ببێت.

هەندێك لە توێژەران باس لەوەشدەكەن، لەم وەرزە جەستە هەوڵدەدات خۆی گەرم بكاتەوە و خوێنی زیاتر بۆ ئەندامەكانی جەستە دەنێرێت، لەمكاتەدا دەمارە خوێنییەكان لە قۆڵ، قاچ، شان و ئەژنۆكان توشی رەقبون دەبێت و لە ئەنجامدا ناڕەحەتی و ئازار دروستدەبێت.

چۆن ئازار كەمبكەیتەوە؟
باشترین رێگە بۆ ئەوەی ئازاری جومگەكان كەم بكەیتەوە ئەوەیە جەستەت بە گەرمی بهێڵیتەوە، ئەمەش مەترسی نەخۆشییەكانی دیكەش كەمدەكاتەوە كە بەهۆی سەرماوە ئەگەری توشبونت هەیە.

دەتوانیت پاكی یان جەوەنەی گەرم بۆ شوێنی ئازارەكە بەكاربهێنیت، بەشێوەیەكی هەستپێكراو كاریگەری هەیە لەسەر كەمبونەوەی ئازار.

هەروەها گرنگی بە خواردنی ڤیتامین D بدە، هەوڵبدە لە كاتی دەركەوتنی خۆر بچۆرە بەردەمی، یان گرنگی بەو خۆراكانە بدە كە ئەم ڤیتامینەیان تێدایە.

هاوكات پێویستە ئازاری ماسولكەكانت نەدەیت، پەستانی زۆر مەخەرە سەریان، كەلوپەلی قورس هەڵمەگرە و وریای جۆری ئەو چالاكیانە بە كە ئەنجامیان دەدەیت.





ئەم هەواڵە 139جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad