English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
مووچەی زیاتر لە ١٣ ھەزار کەسی دیکە دەبڕدرێت 
2021-01-06 [01:51 AM]

ZNA- ھەولێر


وەزارەتی کاروباری شەھیدان و ئەنفالکراوان لە چوارچێوەی یاسای چاکسازی، ئەمڕۆ مینحەی ١٣ ھەزار و ٢٨٢ کەسی بڕی، کە مەرجی یاساییان نەبووە.

بەرەڤان حەمدی، بریکاری وەزارەتی شەھیدان و ئەنفالکراوان  رایگەیاند "بەمەبەستی جێبەجێکردنی بڕگەی سێیەم لە ماددەی چواری پەیڕەوی ژمارە ٤ـی ساڵی ٢٠٢٠ پەیڕەوی جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی لە مووچە و دەرماڵە و بەخشین و ئیمتیازاتەکان و خانەنشینی لە ھەرێمی کوردستان-عێراق، ھەروەھا پاڵپشت بە پەیڕەوی دیاریکردنی ماف و ئیمتیازاتی کەسوکاری شەھیدان و ئەنفالکراوان لە ھەرێمی کوردستان-عێراق ژمارە ٩ـی ساڵی ٢٠٢٠، بەپێی فەرمانی وەزاریی وەزارەتی کاروباری شەھیدان و ئەنفالکراوان، لە رێککەوتی ٦-١-٢٠٢١ مینحەی ١٣ ھەزار و ٢٨٢ کەسی بڕی، کە مەرجی یاساییان تێدا نەبووە، ئەم فەرمانە لە رێککەوتی ١-١-٢٠٢١ جێبەجێ دەکرێت".

ئەم ھەنگاوەی چاکسازی لەکاتێکدایە، بە گوێرەی یاسای چاکسازی لە ٤-١-٢٠٢١ مووچەی ١٠ ھەزار و ٦٠٩ کەس کە زیاتر لە مووچەیەک و خانەنشینیان وەردەگرت، لەلایەن حکومەتی ھەرێمی کوردستانەوە بڕدرا.


سەرچاوە |  کوردستان٢٤





ئەم هەواڵە 580جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad