English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌باره‌ت به‌ لووتکەی کەنداو په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه‌
2021-01-06 [03:36 AM]

ZNA - هه‌ولێر


سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌ توێتێكدا رایگه‌یاند، پێشوازی له‌ كاره‌كانی لوتكه‌ی ئه‌نجومه‌نی هاریكاری كه‌نداو ده‌كات، كه‌ بووه‌ هۆی ئاسایكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی‌ نێوان سعودیه‌ و قه‌ته‌ر و سه‌قامگیری ناوچه‌كه‌.

له‌ تویته‌كه‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمدا هاتووه‌، "راگه‌یاندنه‌ هاوبه‌شه‌كه‌ی لوتكه‌ی وڵاتانی كه‌نداو، كردنه‌وه‌ی ژینگه‌یه‌كی ئه‌رێنییه‌ بۆ چاره‌سه‌ركردنی ناكۆكییه‌كانی برایانمان له‌ وڵاتانی كه‌نداو".

قەتەر لە سێ ساڵی رابردوودا بایکۆتی کۆبوونەوەکانی ئەنجوومەنی هاریکاریی عەرەبی کردبوو. ئەمە یەکەم جارە دوای گەمارۆخستنەسەری قەتەر لە ناوەڕاستی ساڵی 2017، شێخ تەمیم بن حەمەد ئال تانی، ئەمیری ئەو وڵاتە سەردانی سعودیە بکات.

دوێنی له‌ كۆبوونه‌وه‌ی لوتكه‌ی ئه‌نجومه‌نی هاریكاری كه‌نداو، له‌ راگه‌یاندنێكی هاوبه‌شدا ئاسایكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی سعودیه‌ و قه‌ته‌ر راگه‌یه‌ندرا، ده‌روازه‌ی سنووری وشكانی و ئاسمانی به‌ رووی ده‌وحه‌ كرایه‌وه‌، زۆربه‌ی وڵاتانی عه‌ره‌بی  و ئه‌وروپا و ئه‌مه‌ریكا، پێشوازییان له‌و بڕیاره‌ی لوتكه‌ی ئه‌نجومه‌نی هاریكاری كه‌نداو كرد.

سعودیە، بەحرێن، ئیمارات و  میسر، لە حوزەیرانی 2017 سنووری ئاسمانی، وشکانی و دەریاییان بەڕووی قەتەردا داخست و هاووڵاتییانی قەتەریان لە وڵاتەکانیان دەرکرد و 13 داواکارییان خستە بەردەم دەوحە، لەنێویشیاندا، داخستنی کەناڵی ئەلجەزیرە، وشککردنی یارمەتیی دارایی بۆ "تیرۆر"، لەگەڵ داخستنی بنکەی سەربازیی تورکیا لە قەتەر.

تاوەکو ئێستا قەتەر راینەگەیاندووە کە هیچ لەو داواکارییانە جێبەجێ دەکات یاخود نا. هەروەها هیچکام لە میسر، ئیمارات و بەحرێن تاوەکو ئێستا نیازی خۆیان بۆ کردنەوەی سنوورەکانیان بەڕووی قەتەردا ئاشکرانەکردووە.

تویته‌كه‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان





ئەم هەواڵە 472جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad