English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پەرلەمانتارێکی پارتی: ئەوانەی دژایەتیی چاکسازی دەکەن بەرژەوەندییە نایاساییەکانیان کەوتووەتە بەر مەترسی
2021-01-06 [04:10 AM]

ZNA-هەولێر


ئەندامێکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، ئەوانەی ناڕاستەوخۆ دژایەتیی پرۆسەی چاکسازی دەکەن، ئەوانەن کە بەرژەوەندییە نایاساییەکانیان بەھۆی چاکسازییەوە کەوتووەتە بەر مەترسی.

خەدیجە عومەر تەها مزوری، ئەندامی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی کوردستان، بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: کابینەی نۆیەمی حکومەتی ھەرێمی  کوردستان ھەر لە سەرەتاوە نیەت و ئێرادەی بەھێز و جدی  ھەبوو بۆ ئەنجامدانی چاکسازی، یەکێک لە خاڵە سەرەکی و لە پێشینەکانی بەرنامەی کاری کابینەی نۆیەم روبەڕووبوونەوەی گەندەڵی و بە سزا گەیاندنی گەندەڵکاران بوو، کە خواستی ھەموو تاکێکی کوردستانە.

ئەندامی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی کوردستان گووتی: ھەنگاوەکانی چاکسازی حکوومەت بە ناردنی پرۆژەیاسای چاکسازی و پەسەندکردنی لە پەرلەمان، ھەنگاوی یەکەمی بۆ چاکسازی نا و بەھۆیەوە باج و گومرگ و خەرجییەکان رێکخرانەوە و داھاتی ناوخۆی زیادی کرد.

ھەروەھا  خەدیجە عومەر تەها مزوری، ئەندامی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی کوردستان ئەوەشی بۆ ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆس خستەروو، کە کەسانێک ھەن کە بەرژەوەندییە نایاساییەکانیان بەھۆی چاکسازییەوە دەکەوێتە بەر مەترسی، بۆیە ئەو کەسانە لە ھەوڵدان و بەشێوەی ناڕاستەوخۆ دژایەتیی پرۆسەی چاکسازی دەکەن.


رێباز یونس





ئەم هەواڵە 322جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad