ZNA – هەولێر
رێکخەرانی فێستیڤاڵە میوزیکییەکان لە بەریتانیا، مەترسییەکان بۆ دواخستنی فێستیڤاڵە میوزیکییەکان لەو ولاتە دەخەنەڕوو.
لە دوای بڵابوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە 2020 لە بەریتانیا، تەواوی فێستیڤاڵە میوزیکییەکان لەو وڵاتە هەڵوەشانەوە و زیانێکی ئابووری بەو وڵاتە گەیاند.
گلاستۆنۆری یەکێک لە فێستیڤاڵە بەناوبانگە میوزیکییەکانی بەریتانیاییە کە ساڵانە داهاتێکی زۆر بۆ ئەو وڵاتە بەدەست دەهێنێت و دەرفتی زۆری کار بەردەست دەخات.
بەهۆی کاریگەری کۆرۆناوە، لە تەممووزی 2020 حکومەتی بەریتانیا بڕی یەک ملیار و 600 ملیۆن پاوەندی وەک بۆ بواری کولتوور و هونەر تەرخان کرد.
ئەم هەواڵە 160جار خوێندراوەتەوە |