ZNA – هەولێر
کیم کارداشیان ئەستێرەی تەلەڤزیۆنی واقیعی ئامادەکاری دەکات بۆ پێشکەشکردنی داواکاری جیابوونەوە لە کانیێ وێستی هاوژینی.
ئەو دوو هاوژینە ماوەی حەوت ساڵە ژیانی هاوژینیان پێکهێناوە و ساڵێکە کێشە لە نێوانیدا هەیە، بە تایبەت لە دوای ئەوەی کانیێ وێست خۆی بۆ پۆستی سەرۆکی ئەمریکا بەربژێرکرد.
سەرچاوەیەک رایگەیاندووە، بەهۆی ئەوەی ئەو دوو هاوژینە سامانی هاوبەشیان هەیە، لەم قۆناخەدا دەیانەوێت بگەنە رێکەوتنێک بۆ دابەشکردنی ئەو سامانە.
کانیێ ویستی راپەری ئەمریکی، لە 2004ـدا کیم کارداشیانی ناسی و لە 2012 کارداشیان رایگەیاند کە پەیوەندی خۆشەویستی لە نێوانیاندایە و لە 2014 ژیانی هاوژینیان پێکهێنا و خاوەنی سێ منداڵن.
ئەم هەواڵە 190جار خوێندراوەتەوە |