|
ZNA ــ هەولێر ھۆرمۆنەکان کاریگەریەکی زۆریان ھەیە لەسەر حاڵەتی دەرونی و فکری مرۆڤ و دەستێکی باڵایان ھەیە لە ڕێکخستنی چالاکیەکانی لەشی مرۆڤ، ھەندێک ھۆرمۆن ھەیە بە ھۆرمۆنی دڵخۆشی ناسراون.
دكتۆر هەڤین كەمال شاه محەمەد ئەو هۆڕمۆانەی بڵاوكردوەتەوە كە بەڕێگەیەکی ڕاستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆ کاریگەرییان ھەیە لەسەر لایەنی دەرونی و نەھێشتنی خەمۆکی و دڵەڕاوکێ و کەمکردنەوەی ئازار لە جەستەی مرۆڤ دا.
1. ھۆرمۆنی ئەسیتایل کۆلین
بەرپرسە لە ئاگایی و لەبیرنەچونەوە، ئاگاداریکردنی شەھیەت و حەزی خواردن، لێپرسراویشە لە حەزی سێکس و کردە سێکسیەکان.
2. ھۆرمۆنی میلاتونین
یارمەتی لەش دەدات بۆ خەو و ئیسراحەت، ڕێکخستنی خەو و کاژێری بایۆلۆژی لە جەستەی مرۆڤ دا.
3. ھۆرمۆنی ئیندۆرفین
ئازار کەمدەکاتەوە، باری دەرونی ئارام دەکاتەوە، مرۆڤیش دڵخۆش دەکات.
4. ھۆرمۆنی دۆپامین
ئەو ھۆرمۆنەیە لێپرسراوە لە چێژ وەرگرتن، ھەروەھا لێپرسراوە لە وردبینی و سەرنج.
5. ھۆرمۆنی نۆر ئیپینفرین
لێپرسراوی ھەست و حەزە سێکسیەکان و ھەست کردن بە خۆشی و چێژە.
6. ھۆرمۆنی ئینکیفالین
ئەو ھۆرمۆنەیە لێپرسراوی دژە خەمۆکییە.
7. ھۆرمۆنی ئۆکسیتۆسین
ئەو ھۆرمۆنەیە کەلێپرسراوی ھەست و سۆزە.
8. ھۆرمۆنی سیرۆتۆنین
لێپرسراوی باشتر کردنی خەو و نەھێشتنی قەڵەقی و دڵەڕاوکێیە.
ئەم هەواڵە 187جار خوێندراوەتەوە |