PNA - هەولێر
هاوپەیمانی فەتح داوا لە سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق دەکات، وادەیەک بۆ بانگ كردنی سەرۆک وەزیران دیاری بکات.
سەنا موسەوی پەرلەمانتاری هاوپەیمانی فەتح، داوای لە محەمەد حەلبوسی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق کرد، بۆ روونکردنەوەی کۆمەڵێک پرسی چارەنوسساز و گرنگ بە تایبەت داهاتووی هێزە بیانییهكان و رووبەرووبونەوەی گەندەڵی، وادەیەک بۆ بانگكردنی سەرۆک وەزیران دەستنیشان بکات.
هاوکات، حامد موسەوی پەرلەمانتار لە هەمان هاوپەیمانێتی، موختار موسەوی ئەندمی لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوە و ریاز محەمەد پەرلەمانتاری هاوپەیمانیی سائیرون، داوایان لە حکومەتی کازمی کردووە، کەیسی کوشتنی قاسم سولەیمانی و ئەبوومەهدی موهەندیس، بەنێودەوڵەتی بکات و لایەنی ئەمریکی سزا بدرێت.
ئەم رووداوانە لە کاتێکدا روودەدەن کە گرژێیەکی توند لە نێوان لایەنە شیعە توندڕۆکان و مستەفا کازمی دا هەیە.
ئەم هەواڵە 292جار خوێندراوەتەوە |