PNA - هەولێر
لە 24 كاتژمێری رابردوودا لە ئێران زیاتر لە ٦هەزار کەس تووشی کرۆنا بوون و ١٠٣ كەسی دیكەش بەم پەتایە گیانیان لەدەستدا.
سیما سادات لاری گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ئەمڕۆ پێنجشەممە ٧ی کانوونی دووهەم، رایگەیاند ، لە ٢٤ كاتژمێری رابردوودا ٦ ھەزارو ٣٦٠ كەسی دیكە تووشی كۆرۆنا بوونە، ھاوكات ھەر لەو ماوەیەدا ١٠٣ كەسی دیكە بەو پەتایە گیانیان لەدەستداوە.
بەپێی ئامارە فەرمییەكان تاكوو ئێستا یەك ملیۆن و ٢٦٨ ھەزارو ٢٦٣ كەس تووشی كۆرۆنا بوونەو ٥٥ ھەزارو ٩٩٣ كەسیش بەو پەتایە لە ئێران و رۆژھەڵاتی كوردستان گیانیان لەدەستداوە.
ئەم هەواڵە 175جار خوێندراوەتەوە |