ZNA - ههولێر
نوێنەری تایبەتی ئەمریکا بۆ کاروباری سووریا ئاشكرای كرد، سێ ئامانجی سەرەکیی وڵاتەکەی لە سووریا، پەیڕەوکردنی سیاسەتی دوو لایەنە سەرەکییەکەی ئەمریکایە، بە گۆڕانی سەرۆککۆماریش ئەو سیاسەتە گۆڕانکاریی تێدا ناکرێت.
جویێل ڕیبۆرن نوێنەری ئەمریکا بۆ کاروباری سووریا لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند، سیاسەتی ئێستای ئهمهریكا ئەو سیاسەتەیە، بەپێی ڕێککەوتنی نێوان دیموکراتییەکان و کۆمارییەکانی ئەمریکا پەیڕەو کراوە، بۆیه بە دەستبەکاربوونی جۆو بایدن سیاسەتی ئەمریکا بەرامبەر سووریا گۆڕانی تێدا ناکرێت.
ریبۆرن به ڕۆژنامەی ئیماراتیی نەشناڵ نیوزی وتووە، ئەو سیاسەتەی واشەنتۆن لە ماوەی چەند ساڵی ڕابردوودا لە سووریا پەیڕەوی کردووە بەردەوام سیاسەت و کارنامەی هەردوو لایەنی سەرەکیی ئەمریکا بووە و قەبارەی جۆربەجۆرەکانی ئەمریکاش پشتگیریی ئەو سیاسەتەیان کردووە.
ڕیبۆرن ئاماژەی بە سێ ئامانجی سیاسەتی ئەمریکا لە سووریا کردووە کە بریتین لە: شەڕی دژبە تیرۆر بەتایبەت شەڕی دژبە داعش و قاعیدە، ڕێگریکردن لە ههژموونی زیاتری ئێران لە سووریا و هەوڵدان بۆ دەستخستنی دەرەچەیهکی سیاسی لە سەر بنەمای ڕێککەوتنی 2254ی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی و بەتایبەت بە گوشارخستنە سەر حکوومەتی بەشار ئەسەد.
کوردپرێس
ئەم هەواڵە 148جار خوێندراوەتەوە |