English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
جوتیار عادل: له‌ باره‌ی خاڵه‌ سنوورییه‌كانه‌وه‌، دوو بڕیاری گرنگ دراون
2021-01-07 [02:55 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانیدا رایگەیاند، وەزارەتی دارایی ئامادەکاری دەکات و هەر کاتێک داهاتەکەی ئامادەبوو مووچە دابه‌ش ده‌كات، وتیشی، له‌ باره‌ی خاڵه‌ سنوورییه‌كانه‌وه‌، دوو بڕیاری گرنگ دراون یه‌كێكیان هه‌ردوو وه‌زاره‌تی ناوخۆ و پێشمه‌رگه‌ به‌ هاوبه‌شی پرۆژه‌یه‌ك بۆ بنبڕكردنی قاچاغچێتی له‌ ده‌روازه‌ سنوورییه‌كان ئاماده‌ ده‌كه‌ن.

ئه‌مڕۆ ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، كۆبوونه‌وه‌ی ژماره‌ (49)ـی خۆی به‌ سه‌رۆكایه‌تی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆك وه‌زیران ئه‌نجامدا.

دوای كۆبوونه‌وه‌كه‌، گوته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، جوتیار عادل گوتی: له‌ كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆدا پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی هه‌رێم و هێڵه‌گشتییه‌كان خرانه‌ڕوو و هه‌ریه‌ك له‌ وه‌زاره‌تی پلاندانان و دارایی ماوه‌ی زیاتر له‌ مانگ و نیوێكه‌ راسپێردرابوون، پڕۆژه‌كه‌ گه‌ڵاڵه‌ بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بتوانرێت داهات و خه‌رجی هه‌رێمی كوردستان له‌ چوارچێوه‌ی پڕۆژه‌یه‌كدا یه‌كبخرێته‌وه‌.

روونیشیكرده‌وه‌، هه‌موو وه‌زاره‌ته‌كان راسپێردرابوون داهات و خه‌رجییان و پلانیان بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی بخه‌نه‌ڕوو، ئه‌وه‌ش كاری داڕشتنی پڕۆژه‌یاساكه‌ی ئاسانتر كردووه‌.

گوتیشی: له‌ باره‌ی خاڵه‌ سنوورییه‌كانه‌وه‌، دوو بڕیاری گرنگ دراوون، یه‌كێكیان راسپاردنی وه‌زاره‌ته‌كانی ناوخۆ و پێشمه‌رگه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ی پڕۆپۆزه‌ڵێك له‌ باره‌ی نه‌هێشتنی دیارده‌ی قاچاغچێتی له‌ ده‌روازه‌كان دابڕێژن و پێشكه‌شی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی بكه‌ن بۆ بڕیار له‌سه‌ر دانی و دووه‌میان رێكخستنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كانی خزمه‌تگوزارییه‌ له‌ ده‌روازه‌ سنوورییه‌كان.

باسی له‌وه‌ش كرد، بەپێی ئاگاداریی من وەزارەتی پەروەردە دوو پرۆژەی ئامادەکردووە و لە کۆبوونەوەی لیژنەی باڵای کۆرۆنا کە لە 16 یان 17-1-2021 دەدرێت و لەوێ گفتوگۆ لەسەر پرۆژەکان دەکرێت، دواتر دەدرێتە ئەنجوومەنی وەزیران و بڕیاری گونجاو لەوبارەیەوە دەدرێت.

سه‌باره‌ت به‌ رێككه‌وتنی هه‌ولێر و به‌غدا له‌ باره‌ی بودجه‌ی 2021ه‌وه‌، جوتیار عادل گوتی: ئێمه‌ هه‌موو نیازپاكییه‌كمان پیشانداوه‌ و هه‌رێمی كوردستان ره‌زامه‌ندی ده‌ربڕیوه‌ له‌سه‌ر راده‌ستكردنی نیوه‌ی داهاتی نانه‌وتی هه‌رێم و داهاتی 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی رۆژانه‌ و هیوادارین ئه‌و پڕۆژه‌یاسایه‌ی بودجه‌ له‌ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران په‌سند بكرێت و پشكی هه‌رێمیش له‌و بودجه‌یه‌ ره‌وانه‌ بكرێت.

 

كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و بڕیاره‌كان





ئەم هەواڵە 388جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad