English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پەرلەمانتارێکی پارتی: پارتی لاری نییە پۆستی سندووقی داھاتە نەوتییەکان بۆ بزووتنەوی گۆڕان بێ
2021-01-07 [05:24 AM]

ZNA-هەولێر


جێگری سەرۆکی لێژنەی سامانە سروشتییەکانی پەرلەمانی کوردستان، رایگەیاند، کە  لەسەر پێدانی پۆستی سندووقی داھاتە نەوتییەکان پارتی دیموکرات کوردستان لاری نییە بە بزوتنەوەی گۆڕان بدرێت، بەڵام یەکێتیش داوای ئەو پۆستەی کردبوو، بۆیە تا ئێستا ئەو پۆستە لە نێوان ئەو یەکێتی و گۆڕاندا یەکلا نەبووەتەوە.

گولیزار رەشید، جێگری سەرۆکی لێژنەی وزە و سامانە سروشتییەکان لە پەرلەمانی کوردستان، بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: لەسەر پێدانی پۆستی سندووقی داھاتە نەوتییەکان پارتی دیموکرات کوردستان لاری نییە بە بزوتنەوەی گۆڕان بدرێت، چونکە بەپێی رێککەوتنی نێوان پارتی و گۆڕان ئەو پۆستە بۆ بزووتنەوەی گۆڕان یەکلایی کراوەتەوە، بەڵام یەکێتیش داوای ئەو پۆستەی کردبوو، بۆیە تا ئێستا ئەو پۆستە لە نێوان ئەو یەکێتی و گۆڕاندا یەکلا نەبووەتەوە.

جێگری سەرۆکی لێژنەی وزە و سامانە سروشتییەکان لە پەرلەمانی کوردستانگووتی: بڕیار بوو لەگەڵ متمانەدان بە بەربژێری وەزیری سامانە سروشتییەکان، بابەتی متمانەدان بە سەرۆکی سندووقی داھاتە نەوتییەکانیش یەکلا بکرێتەوە، بەڵام ئەو بابەتە بۆ کاتێکی دیکە دواخرا، بڕیارە لە کۆبوونەوەی داھاتووی ئەنجوومەنی وەزیران پۆستەکە یەکلا بکرێتەوە.

ھەروەھا گولیزار رەشید، جێگری سەرۆکی لێژنەی وزە و سامانە سروشتییەکان لە پەرلەمانی کوردستان ئەوەشی بۆ ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆس خستەروو، کە ھەرکاتێک پۆستەکە لە نێوان یەکێتی و بزوتنەوەی گۆڕاندا یەکلا بووەوە، ئەوا رەوانەی پەرلەمانی کوردستان دەکرێت بە ئامانجی متمانەپێدان، پارتیش لاری نییە لەسەر وەرگرتنی پۆستەکە لە لایەن بزووتنەوەی گۆڕانەوە.


رێباز یونس





ئەم هەواڵە 343جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad