English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
مەیادە نەجاڕ: لە ئایندەیەکی نزیکدا عێراق مایەپووچبوونی خۆی ڕادەگەیەنێت
2021-01-07 [05:28 AM]

ZNA-هەولێر


ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتی دیموکرات کوردستان رایگەیاند، یەدەگی بانکی ناوەندیی عێراق زۆر لەو بڕە کەمترە کە بە فەرمی راگەیاندراوە و بەم ھۆیەشەوە ئەمساڵ عێراق مایەپووچبوونی خۆی رادەگەیەنێت.

دکتۆرە مەیادە نەجاڕ، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتی دیموکرات کوردستان، بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: تا ئێستا نازاندرێت یەدەگی راستەقینەی بانکی ناوەندیی عێراقی چەندە، لە ٢٠١٤دا یەدەگی عێراق بە ٨٥ ملیار دۆلار قەبڵێندراوە، ئێستا دەگوترێت کە بۆ ٥٤ ملیار دۆلار دابەزیوە، ئەو ژمارەیەی راگەیاندراوە، ژمارەی راستەقینە نییە و بڕەکە زۆر لەمە کەمترە و دەشاردرێتەوە، ھەر بەم ھۆکارەش لە ئایندەیەکی نزیکدا عێراق ئیفلاسی خۆی رادەگەیەنێت و ئابوورییەکەی ھێندەی دیکە وێران دەبێت“.

ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتی دیموکرات کوردستان گووتی: ھۆکاری ئەم دۆخەی ئابووریی عێراق دابەزینی نرخی نەوت نییە، بەڵکوو شکستھێنانی ئیدارەدانی مەلەفە ئابوورییەکان و گەندەڵی و نەبوونی پلانە کە وڵاتەکەی تووشی داڕووخانی ئابووری کردووە، ئەو بڕە پارەیەی عێراق وەک یەدەگ ماویەتی، زۆر کەمە، جگە لەوەی بەرنامەی ھەیە قەرزی ناوخۆیی و دەرەکیش بۆ ئەمساڵ وەربگرێت و بەشێکی زیاتریش لە پارە یەدەگەکەی ڕابکێشێت.


ھەروەھا دکتۆرە مەیادە نەجاڕ، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتی دیموکرات کوردستان ئەوەشی بۆ ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆس خستەروو، کە ھەموو ئەو مووچانەی لە عێراقدا دەدرێت، بە پارەی قەرز دەدرێت، لە کاتێکدا کەس نازانێت پارەی فرۆشی نەوت و فڕۆکەخانەکان و خاڵە سنوورییەکان بۆ کوێ چوون، تەنانەت نازاندرێت پارەی فرۆشتنی نەوتی ئەم چەند مانگەی عێراقیش چی بەسەر ھاتووە.


رێباز یونس





ئەم هەواڵە 448جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad