English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
دوای مانگێک لە بێسەر و شوێن بوونی تەرمی گەنجێکی کورد لە رووبارێکی ئەلمانیادا دۆزرایەوە
2021-01-08 [08:31 AM]

ZNA- ھەولێر


دوای مانگێک بێ سەرو شوێن بوونی ئەمرۆ تەرمی گەنجێکی کورد لە رووبارێکی ئەلمانیا لە شاری کۆلن دۆزرایەوە .


ئەیاس ھەرکی خەلکی ناحیەی گرەسێنە سەر بە پارێزگای دھۆک چەند سالێک پێش ئێستا بە پەنابەر رووی لە ولاتی ئەلمانیا کردووە دوای مانگێک لە بێسەر شوێن بوونی ئەمرۆ تەرمەکەی لە رووبارێکی شاری کۆلن دۆزراییەوە .


کەسێکی نزیک لەو گەنجە بە ئاژانسی ھەوالی زاگرۆسی راگەیاند تاوەکوو مانگێک پێش ئێستا پەیوەندیمان لەگەل ئەیاس ئاسایی بوو بەلام دواتر ھیچ ھەوالێکی نەما ئەمرۆ ھەوالیان پێداین کە تەرمەکەی لە رووبارێکدا دۆزراوەتەوە .


ھەر بە گووتەی کەس و کاری ئەو گەنجە جارێ نازانرێ رووداوەکە خۆ کوژییە یانیش کوژراوە ، بەلام ئەوەی تاوەکوو ئێستا بە ئێمە گوتراوە باس لەوە دەکەن رووداوەکە خۆ کوژی بێت .





ئەم هەواڵە 493جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad