English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئێران.. ده‌زگا راگه‌یاندنه‌كان وێنه‌ی بنكه‌یه‌كی موشه‌كی له‌ ژێر زه‌وی دروستكراویان بڵاوكرده‌وه‌
2021-01-09 [09:57 AM]

ZNA - هه‌ولێر


رۆژی هه‌ینی ده‌زگا راگه‌یاندنه‌كانی ئێران وێنه‌ی ئه‌و بنكه‌یان بڵاوكرده‌وه‌ كه‌ سه‌ر به‌ هێزی ده‌ریایی سوپای پاسدارانی ئێرانه‌ و ده‌كه‌وێته‌ پارێزگای هورموزگان و لە ژێر زەوی کەناری کەنداوی بەسڕە دروستکراوە، فه‌رمانده‌ی گشتی سوپای پاسداران، لیوا حوسێن سه‌لامی له‌ سه‌روبه‌ندی گرژییه‌كانی تاران و واشنتۆن سه‌ردانی كردبوو.

بەگوێرەی هەواڵێکی کەناڵی فەرمی حکوومەتی تاران، لە رێوڕەسمێکدا بە بەشداری فەرماندەی سوپای پاسداران، حسێن سەلامی ناوەندەکە بەڕووی کەناڵەکانی راگەیاندا کرایەوە و لە دەروازەی ناوەندەکەشدا ئاڵای ئەمریکا و ئیسرائیل لەسەر زەوییەکە کێشراون.

سەلامی، لە میانەی گوتەیەکدا باسی لەوە کرد کە ناوەندە مووشەکییەکە یەکێکە لەو ناوەندانەی ئێران کە لەژێر زەویدا دروستکراون و دەکەوێتە کەناری کەنداوی بەسڕە کە یەکێکە لەو خاڵانەی ئێران و ئەمریکا کێشەیان لەسەری هەیە.

فەرماندەی سوپای پاسداران ئەوەشی خستەڕوو کە ئەم ناوەندە نوێیە شوێنی عەمبار کردنی مووشەکەکانی هێزە دەریاییەکانە و رایگەیاند: "ئەم مووشەکانە توانای بڕینی سەدان کیلۆمەتریان هەیە، لە هەمان کاتدا هێزێکی گەورەی وێرانکارییان هەیە و تایبەتمەندی تێکدانی ئامێرەکانی شەڕی ئەلەکترۆنی دوژمنیان هەیە".

پێشتر و لە ٦ی تەمووزی ٢٠٢٠ دا یەکێک لە فەرماندەکانی سوپای پاسداران بەناوی عەلی رەزا تەنگسیری، لە لێدوانێکیدا بۆ کەناڵەکانی راگەیاندن ئەوەی ئاشکرا کردبوو کە لە بەدرێژایی کەنارەکانی کەنداوی بەسڕە و کەنداوی عومان ناوەندی مووشەکی لەژێر زەویدا دروست دەکرێن.

اللواء سلامي يزور القاعدة مع قادة بحرية الحرس الثوري (رويترز)





ئەم هەواڵە 127جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad