English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەرشەد لۆلانی : ئەو بریارانەی حکومەت داویەتی بۆتە ھۆی زیادبوونی داھات
2021-01-09 [10:48 AM]

ZNA- ھەولێر



ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان باس لەوە دەکات 
ئەو بریارانەی كە حكومەتی ھەرێم داویەتی ھەر لە جێ بە جێ كردنی یاسایی چاكسازی و برینی دوو موچە و موچە نایاساییەكان و كاراكردنی سیستەمی بایۆمێتری ھەروەھا پێداچوونەوە بە گرێبەستی ھەموو ئەو كۆمپانیانەی كە لە دەروازە سنوریەكان خزمەتگوزاری پێشكەش دەكەن و ناردنی ھێزێكی ھاوبەش لە وەزارەتی پێشمەرگە و وەزارەتی ناوخۆ بۆ بنبڕ كردنی قاچاغی لە دەروازە سنوریەكان بۆتە ھۆی بەرزکردنەوەی داھات .


ئەرشەد حوسێن لۆلانی بە ئاژانسی ھەوالی زاگرۆسی راگەیاند دۆخی ئابوری ھەرێمی کوردستان بەرەو باشتر دەچێت ئەمەش بەھۆی ھەندێ رێکاری حکومەت لە چوارچێوەی چاکسازیدا گیراونەتە بەر وە رێكخستنەوەی دەرماڵەكان و بەردەوام بوون لەسەر جێبەجێ كردنی یاسایی چاكسازی و پێداچوونەوە بە لیستی شەھیدان و پێشمەرگە و ناوخۆ و یەكەكان پاسەوانی وە ھەروەھا كەم كردنەوەی خەرجیەكان .


لۆلانی گوتیشی چەند ھۆكارێكی تر وەكو ھەن وایکردووە داھاتی ھەرێم زیاد بکات ئەمەش وەکوو بەرزبوونەوەی  نرخی نەوت لە ێئستادا كە بەشی ھەرە زۆری داھاتی ھەرێم پشتی پێ دەبەستێت وە بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار . 


ئەرشەد لۆلانی ئەوەشی خستە روو کە ئەم بریار و ھۆكارانە  پەیامێكی دڵ خۆشكەرن بۆ ئەوەی حكومەتی ھەرێم لەم قەیرانە دەربازی ببێت ھەنگاونانە بۆ دۆخێكی باشتر.





ئەم هەواڵە 424جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad