English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
په‌رله‌مانتارانی كورد بۆ گفتوگۆی بودجه‌ی 2021ی عێراق ئاماده‌كاریان كردوه‌
2021-01-09 [11:32 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، پشكی كورد لەو پڕۆژەیاسایەی حكوومەت بۆ پەرلەمانی رەوانە كردووە، باشە ئەگەر گۆڕانكاری بەسەردا نەیەت، وتیشی، ئێمە وەكو فراكسیۆنە كوردییەكان كۆدەبینەوە، بۆ ئەوەی یەكھەڵوێست بین و بۆ ئەوەی لە بەرژەوەندیی كورد تێپەڕ بێت.

ڤیان سەبری، رایگه‌یاند، ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق كۆدەبێتەوە خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م بۆ بۆ پڕۆژه‌ یاسای بودجه‌ی 2021 ده‌كات و ئێمەش وەكو كورد بەشداری لەو كۆبوونەوەیەدا دەكەین.

ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی كورد له‌ به‌غدا وتیشی، له‌ لایه‌ن په‌رله‌مانتارانی كورده‌وه‌ ئاماده‌كاری بۆ گفتوگۆی بودجە كراوه‌ و وەكو فراكسیۆنە كوردستانییەكانیش پێكەوە كۆدەبینەوە، بۆ ئەوەی له‌سه‌ر پشكی كورد یەكدەنگ و یەكھەڵوێست بین، لە  ھەردوو ماددەی ١٠ و١١ باسی پشكی  كورد دەكات كە پارێزراو بێت، بۆ ئەوەی لە بەرژەوەندیی كورد تێپەڕ بێت و نەتوانن گۆڕانكاری تێدا بكەن".

ناوبراو باسی لەوەش كرد: "پشكی كورد لەو پڕۆژەیاسایەی حكوومەت بۆ پەرلەمانی رەوانە كردووە، باشە ئەگەر گۆڕانكاری بەسەردا نەیەت، بەڵام لەمەش گرنگتر ئەوەیە، كە كورد یەكدەنگ و یەكھەڵوێست بێت".

 

KDP.info





ئەم هەواڵە 388جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad