English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
یەکێتی تۆپی پێی کوردستان چەند بڕیارێکی نوێ دەردەکات
2021-01-09 [02:58 AM]

ZNA- ھەولێر 



ئەمڕۆ شەممە ٩/١/٢٠٢١ بە ئامادەبوونی سەرۆک و جێگر و سەرجەم ئەندامەکانی، یەکێتی تۆپی پێی کوردستان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا و، ئەم بڕیار و راسپاردانەی خوارەوەی دەرکرد:

١- بۆ داواکاری سکاڵای یانەی ئەفرۆدەیت بە نووسراوی ژمارە ٤٦ لە رێکەوتی ٣/١/٢٠٢١ بڕیاردرا بە پێکھێنانی لێژنەیەک بۆ لێکۆڵینەوە لە رووداوەکانی یاری نێوان ئافرەتانی دھۆک و ئەفرۆدەیت، کە پێکھاتوون لەم بەڕێزانەی خوارەوە:
• ھادی کەریم ـ سەرۆک
• کرێکار زرار ـ ئەندام
• سیروان نەجمەددین ـ ئەندام
٢- یاریزانی تیپی فوتساڵی کچانی یانەی تەناھی (نڤین فائق) بە ھۆی ئامادەنەبوونی لە بارەگەی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان بۆ دووەم جار بە مەبەستی لێکۆڵینەوە و دروستکردنی کێشە و گرفت بە بەردەوامی بڕیاردرا بە:
• دوورخستنەوەی ناوبراو لە چالاکییەکانی یەکێتییەکەمان بۆ ماوەی یەک ساڵ لە رێکەوتی ٩/١/٢٠٢١.
• غەرامەکردنی ناوبراو بە بڕی ٣٠٠٠٠٠ سێسەد ھەزار دینار.
٣- بە ھۆی پابەندنەبوون بە رێنمایی و راسپاردە و ئاگادارکردنەوەکانی یەکێتییەکەمان، بڕیاردرا ھیچ یارییەک لە یاریگەی یانەی شێروانە بەرێوە نەچێت تاکو ژووری تایبەت و شایستە بۆ سەرپەرشتیاری یاری و ستافی ناوبژیوانان ئامادە نەکەن.
٤- لە یاری نێوان نەورۆز و ھەندرێن لە گەڕی پێنجەمی خولی نایابی کوردستان، بە ھۆی دەرچوون لە گیانی وەرزشی لە لایەن سەرپەرشتیاری تیپی پێشکەوتووانی یانەی ھەندرێن (جەمال جەلال) بڕیاردرا بە:
• دوورخستنەوەی ناوبراو لە یاری داھاتووی یانەکەی، کە نابێت لە نێو یاریگە ئامادە بێت.
• غەرامەکردنی ناوبراو بە بڕی ٥٠٠٠٠٠ پێنجسەد ھەزار دینار.
٥- ھەر سەرپەرشتیارێکی تیپ لە چالاکییەکانی یەکێتییەکەمان بگۆڕدرێت، مافی دووبارە سەرپەرشتیاری تیپەکەی نابێت.
٦- ئاگاداری سەرجەم یانەکانی بەشداربوو لە چالاکییەکانی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان  بە ھەموو تیپە جیاوازکان دەکەینەوە، کە ناوبژیوانانی کوردستان کە ئەرکیان بەرێوەبردنی یارییەکانیان لە ئەستۆیە، شایستەی رێزن و پاڵپشتی  تەواوی یەکێتییەکەمانیان ھەیە، لێژنەی ناوبژیوانانی کوردستان سەرپشکن لە دەستنیشانکردنیان بۆ ھەر یارییەک.
٧- بە ھۆی ئامادەنەبوونی یانەی ئەفرۆدەیت لە بەرامبەر یانەی تەناھی لە گەڕی ھەشتەمی خولی نایابی فوتساڵی کچانی کوردستان، بڕیاردرا بە:
• ھەژمارکردنی ئەنجامی یارییەکە لە بەرژەوەندی یانەی تەناھی بە ئەنجامی (٥×٠) گۆڵ.
• غەرامەکردنی یانەی ئەفرۆدەیت بە بڕی ١٠٠٠٠٠٠ یەک ملیۆن دینار.
٨- بۆ داواکاری سکاڵای یانەی سیروانی نوێ لەسەر یاری نێوان یانەکەیان و یانەی ئافرەتانی دھۆک لە خولی نایابی فوتساڵی کچانی کوردستان، دوای ئەوەی ھەردوو ناوبژیوانی یارییەکە (ھاوکار سالار و رەوەند فەتاح) لە کۆبوونەوەی یەکێتییەکەمان ئامادەبوون و سەرجەم رووداوەکانیان شی کردەوە، دەرکەوت بڕیارەکانی ناوبژیوانان دروستە و ھیچ گرفتێکی یاسایی تێدا نییە.
٩- ئاگاداری یانەکانی کوردستان دەکەینەوە، ھەر کاتێک سکاڵایان لەسەر ھەر گرفتێکی یارییەکان ھەبوو، ئەوا پێویستە بڕی ١٠٠٠٠٠٠ یەک ملیۆن دینار رادەستی ژمێریاری یەکێتییەکەمان بکەن:
• ئەگەر سکاڵایەکە دروست بوو لە سەدا %٨٠ ـی پارەکەیان بۆ دەگەرێتەوە.
• ئەگەر سکاڵایەکە دروست نەبوو ھیچ بڕە پارەیەک وەرناگرنەوە.
١٠- بڕیاردرا بە پێکھێنانی لێژنەیەکی تایبەت بە پەرەپێدانی و رێکخستنی ناوبژیوانانی یاریگەی کراوە و فوتساڵی کوردستان.
١١- بریاردرا بە کردنەوەی خولی فوتساڵی یانەکانی کوردستان بۆ کوڕان بۆ وەرزی ٢٠٢٠/٢٠٢١، بەشدارییکردنی یانەکان ئارەزوومەندانەیە، لە داھاتوو لێژنەی تایبەت و رێنمایی تایبەت بۆ ئەم خولە دروست دەکرێت و بڵاو دەکرێتەوە.





ئەم هەواڵە 307جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad