English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
چـــــــــــاكســــــــازی
2021-01-09 [04:03 AM]

نوسینی : عه‌لی چیایی


لە هه‌موو سیسته‌مێكی سیاسیدا كه‌موكوری و خه‌راپ به‌كارهێنانی ده‌سه‌ڵات و گه‌نده‌ڵی هه‌یه‌، به‌ڵام به‌رێژه‌ی جیاواز واته‌ هیچ سیسته‌مێكی سیاسی نیه‌ بێ خه‌وش بێت چونكه‌ به‌رێوه‌به‌رانی سیسته‌مه‌كه‌ مرۆڤن و مرۆڤیش شایه‌نی  هه‌ڵەیه‌، بۆیه‌ له‌ ده‌وڵه‌تدا ده‌سه‌ڵاتی داده‌وه‌ری و جودی هه‌یه‌ تا ئه‌ركی محاسبه‌كردن وسزادان به‌رانبه‌ر به‌ كه‌مته‌رخه‌مان بگرێته‌به‌ر.
کابینه‌ی رێزدار مسرور بارزانی كه‌ به‌كابینه‌ی نۆیه‌م ناوه‌زه‌ند ده‌كرێت له‌گه‌ڵ خۆیدا كۆمه‌ڵێك په‌یام و به‌ڵێنی هه‌ڵگرتووه‌ بۆ ئه‌وه‌ی خزمه‌تی زیاتر كوردستانیان بكات و ئه‌ركی خۆی ڕاپه‌رێنێت.
له‌سه‌ره‌تای ئه‌و كابینه‌یه‌دا ووتمان ده‌بێت سنورێك بۆ پاوانخوازی و فراوانخوازی چه‌ند كه‌سانێك و چه‌ند كۆمه‌ڵه‌یه‌ك دابنرێت هه‌ڵبه‌ته‌ زۆری نه‌برد  ئه‌مه‌مان زانی و بیستمان ئه‌وانه‌ی له‌ یاسا ده‌رچوون چۆن خرانه‌ نێو بازانه‌ی پارێزگاری یاساییدا.
ئه‌م به‌یاننامه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی سه‌باره‌ت به‌ برینی  ئه‌و كه‌سانه‌ی چه‌ندین مووچه‌یان هه‌یه‌ و به‌ده‌سته‌واژه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كه‌  بندیوارن و به‌ناحه‌ق زیاتر له‌مووچه‌یه‌ك وه‌رگرن له‌مه‌ودوا وه‌ك جاری جاران گیرفانه‌كانیان پڕ نابێت له‌ پاره‌ی ناشه‌رعی كه‌به‌ده‌ستی بهێنن، به‌ڵام ئه‌و سه‌رده‌م گوزه‌شت و سه‌رده‌مێكی تازه‌ دێته‌كایه‌وه‌ ئه‌مه‌ش ده‌رئه‌نجامی ئه‌و بانگه‌شه‌یه‌ بۆ چاكسازی كه‌ جه‌نابی برا گه‌وره‌ هه‌ڵی گرتووه‌ و بروای پێیه‌تی.
به‌رده‌وام بوونی حكومه‌ت له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی پرۆسه‌ی چاكسازی و خزمه‌تكردنی خه‌ڵك هیچ گومانی تێدانیه‌ ئه‌ركه‌ به‌ڵام ده‌بێـت خه‌ڵك به‌ چاوی پێزانین و رێزه‌وه‌ سه‌یری بكات و ببێـه‌ فاكته‌رێك بۆ به‌رده‌وام بوونی، چونكه‌ دوا جار حكومه‌ت و حوكمڕانی له‌ خه‌ڵكه‌وه‌ بۆ خه‌ڵكه‌ هه‌ر ئه‌مه‌ش  رێزدار  سه‌رۆكی حكومه‌ت بڕوای ته‌واوی پێیه‌تی.





ئەم هەواڵە 9475جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad