English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
فڕۆكە وونبووەكەی ئیندۆنیزیا لەناو دەریا دۆزرایەوە
2021-01-10 [06:54 AM]

​ZNA – هەولێر


وەزیری بەرگریی ئیندۆنیزیا دەڵێت، ئەو فڕۆكەیەی دوێنێ شەممە بە 62 سەرنشینەوە وونبوبوو پارچەكانی ئەو فڕۆکەیان لەڕێگای مەلەزانەكانیان  قوڵایی دەریا دۆزیوەتەوە.

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە سەربازانی ئیندۆنیزیا لە کەناراوەکانی جاکارتا نایلۆنێکی پان و بەرینیان راخست، پارچەی فرۆکە تێکشاوەکەیان لەسەر نمایشکرد، گەڕانیش بەدوای تەرمی قوربانیان بەردەوامە.

مەلەوانزانە بەتواناکانی ئیندۆنیزیا ئەو شوێنەیان دەستنیشانکردووە کە فڕۆکەکەی لێ تێکشاوە، 23 مەتر دەکەوێتە دەریای جاڤا لە باشووری وڵاتەکە.

وەزیری گواستنەوەی ئیندۆنیزیا رایگەیاند، فڕۆکەی بۆینگ 737 کە تەمەنی 27 ساڵە و لە جاکارتای پایتەختی ئەو وڵاتەوە بەڕێکەوتووە بۆ شاری پۆنتیاناکی هەمان وڵات، 4 خولەک دوای فڕینی، لەماوەی 60 چرکەدا 10 هەزار مەتر نزمبووەتەوە.

لەگەڵ گەڕان و دۆزینەوەی پارچەی فڕۆکەکە، لێکۆڵینەوە لە هۆکاری کەوتنی دەستیپێکردووە، بە دۆزینەوەی سندووقی رەشی فڕۆکەکە بەرپرسانی ئیندۆنیزی بەرچاوڕوونی زیاتریان دەبێت

 

 

 





ئەم هەواڵە 235جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad