ZNA – هەولێر بەهۆی کەمبوونەوەی مەترسی ڤایرۆسی کۆرۆنا و دۆزینەوەی ڤاکسین بۆ ڤایرۆسەکە، نرخی نەوت بەرزبووەوە، بەجۆرێک گەیشتووەتەوە هەمان ئاستی مانگی ئازاری ساڵی رابردوو كەبەرزترین نرخە بە بەروارد بە ٧ مانگی رابردوو.
نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جيهاندا بە ٥٥ دۆلار و ٩٩ سەنت نرخى بەرميلێک نەوتی خاوی ئەمريکيش بە ٥٢ دۆلار و ٢٤سەنت دەفرۆشرێت.
بەپێی هەواڵی ئاژانسە ئابورييەکان، لە ماوەی رابردوودا، نرخی نەوتی خاوی برێنت بە رێژەی ١٠٪ و نەوتی خاوی ئەمريکيش بە ڕێژەی ١٣٪ بەرزبووەتەوە.
ئەم هەواڵە 109جار خوێندراوەتەوە |