English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
قوتابیەكی زانكۆی شیكاگۆ بەتەقەی هەڕەمەكی 8 كەس دەكوژێت و بریندار دەكات
2021-01-10 [07:53 AM]

​ZNA – هەولێر


گەنجێكی ئەمەریكی لە شیکاگۆی ویلایەتی ئیلینۆس تەقەی هەرەمەكی دەكات و لەئەنجامدا پێنج كەسی كوشت و سێ كەسی تری بریندار كرد، دواتر لەرووبەرووبونەوەی پۆلیسدا تەقەكەرەكە كوژرا.  

پۆلیسی شیکاگۆ رایگەیاند: رووداوەکە کاتژمێر 3:35ی خولەكی ئێوارە روویداوە و تەقەکەرەکە ناوی "جیسۆن نایتێنگڵ"ە و  تەمەنی نزیكەی 32 ساڵانە، بەڵام تاوەکو ئێستا نازانن هۆکاری تەقەکردنەکە چییە.

خوشکێکی جیسۆن لە فەیسبووک لەبارەی براکەیەوە نووسیویەتی: "ماوەیەکی زۆرە براکەم مێشکی لەسەر خۆی نییە ... پرسە و هاوخەمیی خۆم ئاڕاستەی خێزانی قوربانیان دەکەم".

رووداوەکە یەكەم جارلە دووکانێک دەستیپێکردووە و جەیسن داوای پارەی لە خاوەن دووکانەکە کردووە، بەڵام دوای ئەوەی کە پارەی پێ نادەن، تەقە لە خاوەن دووکانەکە دەکات و دەیکوژێت، دواتر ژنێکی تەمەن 81 ساڵان بەبارمتە دەگرێت، کاتێک پۆلیس لێی نزیکبووەتەوە تەقەی لە ژنەکەش کردووە و، ژنەکە دواتر بۆ نەشتەرگەری رەوانەی نەخۆشخانە کراوە

پاشان دەستیکردووە بە تەقەی هەرەمەکیانە و کچێکی تەمەن 15 ساڵانی لەنێوە ئۆتۆمبێلێک کوشتووە، هێزە ئەمنییەکان لە شیکاگۆوە تاوەکو شارۆچکەی ئیڤانستۆن لە باکووری شارەکە دوای گومانلێکراوەکە کەوتوون، دواجار تەقەیان لێکردووە و کوشتوویانە.

زانکۆی شیکاگۆ لەبارەی ناسنامەی تەقەکەرەکە رایگەیاند کە خوێندکاری زانکۆکەیانە، هەروەها پۆلیسی ئیڤانستۆنیش پێیوایە جەیسن رەنگە لە رووداوی تەقەکردنی دیکەدا دەستی هەبووبێت، لێکۆڵینەوەکانیش لە رووداوەکە بەردەوامە. 

 

جیسۆن ناینتگل

وێنەی جەیسن نایتێنگڵ، تەقەکەرەکەی شیکاگۆ





ئەم هەواڵە 193جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad