ZNA - ھەولێر
لە یارییەكانی هەفتەی 17ی خولی یانەكانی ئیتاڵیا، یانەی یانەی ئه‌یسی میلان میوانداری یانەی تۆرینۆی كرد.
له ئه‌نجامدا، میلان توانی یارییەكە بە ئەنجامی دو گۆڵی بێ بەرامبەر لێی بباته‌وه و پێگه‌ی خۆی له پێشه‌نگ پته‌وتر بكات.
هه‌ردو گۆڵەکانی میلانۆش هه‌ریه‌كه له یاریزانان رافائیل لیاو و فرانک کیسێ لە خولەکەکانی ۲٥ و ۳٦ تۆماریان کرد.
دوای ئه‌م سه‌ركه‌وتنه، میلان بهكۆكردنهوهی٤٠ خاڵ لە پێشەنگی ریزبەندی خولی ئیتاڵی مایه‌وه و تۆرینۆش بە ۱۲ خاڵ لە پلەی هەژدەدایە.
ئەم هەواڵە 175جار خوێندراوەتەوە |