English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وەیسی سەعید وەیسی: بریاری پێک ھێنانی ھێزێکی ھاوبەش بۆکۆنترۆلکردنی دەروازەسنوورییەکان ھەنگاوێکی گرنگ و ئەرێنی بوو
2021-01-10 [08:25 AM]

ZNA-هەولێر


لە درێژی ئەنجام دانی چاکسازی لە ھەموو سێکتەرەکان بەتایبەتیش لە دەروازەوخالە سنورییەکان لەسەر بریاری خودی سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، ھێزێکی تایبەت بۆ کۆنترۆلکردنی دەروازە سنوورییەکان پێکدەھێندرێت.

لەم بارەیەوە وەیسی سەعید وەیسی، ئەندامی لیژنەی دەسپاکی لە پەرلەمانی کوردستان، بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی رایگەیاند: ئەنجام دانی پرۆسەی چاکسازی بەردەوامی ھەیە دەمێکە باس لە ھندێ کەم و کورتی و سەرپێچی لە خالە سنورییەکان دەکرێت لەم چوارچێوەیەدا سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان ھەریەک لە وەزارەتەکانی ناوخو و پێشمەرگەی راسپاردوون بۆ پێک ھێنانی لیژنەێکی ھاوبەش بە ھەموو دەسەلاتێکی یاسایی بۆ کۆنتڕۆڵکردن و سەرپەرشتیکردنی دەروازە سنوورییەکانی ھەرێمی کوردستان.

ھەروەھا وەیسی سەعید وەیسی، ئەندامی لیژنەی دەسپاکی لە پەرلەمانی کوردستان ئەوەشی بۆ ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆس خستەروو، کە پێک ھێنانی لیژنەێکی ھاوبەش ھەنگاوێکی گرنگ و ئەرێنی بوو، چونکە دەبێتە ھۆکارێکی سەرەکی بۆ زیاتر رێکخستنەوەی دەروازە سنوورییەکان و رێگری گرتن لە قاچاغچیەتی و کاری نایاسایی بە جۆرێک کە کاریگەری لە سەر زیادکردنی داھاتی ھەرێم دەبێت .


رێباز یونس





ئەم هەواڵە 271جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad