ZNA- هەولیر محه‌مه‌د باقر قالیباف، رۆژی یهكشهممه١٠ی کانوونی دووهەم رایگه‌یاند، بۆ ئێران گرنگ نییه واشنتن ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی یان نا، به‌ڵكو ئه‌وه‌ی گرنگه ته‌نیا هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه و هه‌ڵگرتنی سزاكانی سەر ئێرانە.
قالیباف گوتی: پێویسته رۆژئاواییه‌كان دان به مافه‌كانی ئێران دا بنێن، ئه‌گه‌ر بیانه‌وێت فشاری زیاتر بخه‌نه سه‌رمان، ده‌بێت باجه‌كه‌شی بده‌ن.
سه‌رۆكی په‌رله‌مانی ئێران هەروەها گوتی: له‌ده‌ره‌وه‌ی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی، به‌هۆكاری پابه‌ند نه‌بوونی لایه‌نی به‌رامبه‌ر، تاران به‌گوێره‌ی هه‌ردوو ماده‌ی 336 و 37ی رێككه‌وتنه‌كه، مافی هه‌یه پابه‌ندی ناوه‌ڕۆكی رێككه‌وتنه‌كه نه‌بێت.
بە گوتەی قالیباف ئه‌گه‌ر لایه‌نی به‌رانبه‌ر پابه‌ندبن و ته‌واوی سزا سه‌پێنراوه‌كانی دۆنالد تره‌مپی سه‌رۆكی ئه‌مریكا هه‌ڵبوه‌شێننه‌وه، ئێران ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ پابه‌ندبوون به رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی.
ئەم هەواڵە 121جار خوێندراوەتەوە |