ZNA - هەولێر سەعید نەمەكی، وەزیری تەندروستیی ئێران، رۆژی یەکشەممە ١٠ی کانوونی دووهەم رایگەیاند، چوار حاڵەتی دیكەی تووشبوون بە جۆرە نوێیەکەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەم وڵاتە تۆمار کراون.
بە گوتەی وەزیری تەندروستیی ئێران ھەرچوار تووشبوو ئەندامی یەك خێزانن و ھەفتەی رابردوو لە ئەوروپاوە گەڕاونەتەوە.
وەزیری تەندروستی ئێران، هەروەها گوتی: وێرای ئەوەی ئەو چواركەسە پێشتر لە یەكێك لە وڵاتانی ئەوروپا پشکنێنراون، بەڵام لەگەڵ گەیشتنیان بۆ ئێران جارێكی دیكە پشکنێنراونەتەوە و دەركەوتووە كە ھەلگری ڤایرۆسەكەن.
ئەم هەواڵە 118جار خوێندراوەتەوە |