ZNA- هەولێر کۆمسیۆنی مافای مرۆڤ لە عێراق لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردۆتەوە، لە خۆپیشاندانی دوو رۆژی رابردوودا لە شاری ناسرییەی نێوندی پارێزگای زیقار، دوو کەس کوژراون و ٤٣ کەسیش بریندرابوون.
بە گوێرەی هەواڵەکە ژمارەیەک کارمەندی ئەمنی لە نێو برینداراندا ھەن و خۆپیشاندەریش دەستگیرکراون.
خۆپێشاندانی ئەم دواییەی ناسریە دوای دەستبەسەرکرانی چالاکێکی ئەم شارە بە ناوی ئیحسان ھیلالی دەستیان پێکرد. هیلالی پێشترێ داوای کۆبوونەوە و خۆپێشاندانی کردبوو.
ئەم هەواڵە 403جار خوێندراوەتەوە |