English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ژماره‌ی تووشبووانی كۆرۆنا له‌ جیهان ٩٠ ملیۆنی تێپه‌ڕاند
2021-01-10 [12:18 PM]

ZNA - هه‌ولێر


 

ژماره‌ی تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ له‌ سه‌رتاسه‌ری جیهان ٩٠ ملیۆنی تێپه‌ڕاند، ولایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا زۆرترین توشبوو و مردنی به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌ هه‌یه‌.

ماڵپه‌ڕی Worldometerكه‌ رۆژانه‌ له‌باره‌ی پێشهاته‌كانی په‌یوه‌ندیدار به‌ كۆرۆنا له‌ سه‌رتاسه‌ری جیهان زانیارییه‌كانی نوێ ده‌كاته‌وه‌، بڵاویکردەوە کە تا ئێستا، ٩٠ ملیۆن و ٨٦ هه‌زار و ٥٤٩ كه‌س تووشی كۆرۆنا بوون.

كۆرۆنا به‌توندترین شێوه‌ كاریگه‌ری كردووه‌ته‌ سه‌ر ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئه‌مریكا به‌ جۆرێك تا ئێستا، ٢٢ ملیۆن و ٦٩٩ هه‌زار و ٩٣٨ حاڵه‌تی تووشبوون به‌و په‌تایه‌ لەو وڵاتە تۆمار كراوه.

به‌ دوای ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئه‌مریكاشدا، هیندستان به‌ تۆماركردنی ١٠ ملیۆن و ٤٥١ هه‌زار و ٣٤١ حاڵه‌ت له‌ ریزی دووه‌مدا و به‌ڕازیل'یش به‌ تۆماركردنی هه‌شت ملیۆن و ٧٥ هه‌زار و ٩٩٨ حاڵه‌تی تووشبوون به‌ كۆرۆنا لە‌ ریزی سێیه‌مدا دێت.

تاكوو ئێستا به‌ تێكڕایی له‌ جیهان یه‌ك ملیۆن و ٩٣٤ هه‌زار و ٣٩٣ تووشبوو گیانیان له‌ده‌ستداوه‌، هه‌روه‌ها ٦٤ ملیۆن و ٤٦٩ هه‌زار و ١٥٦ تووشبوو چاكبوونه‌ته‌وه‌.

له‌ سه‌رجه‌م شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستانیش ژماره‌ی تووشبووان نزیك بووه‌ته‌وه‌ له‌ 105 هه‌زار كه‌س و سێ هه‌زار و 424 كه‌سیش به‌هۆی ڤایرۆسكه‌ گیانیان له‌ده‌ست داوه‌.





ئەم هەواڵە 130جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad