ZNA - هەولێر
جەواد تڵێباوی، سەركردەی حهشدی شهعبی لە گرووپی عەسایبی ئەهلی حەق دەڵێت، بڕیاری سزادانی فالح فەیازی سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی لە لایەن ئەمریكاوە ھێرشێكی ئاشكرای دژ بە حكومەتی عێراقە.
ئەم سەركردەیەی عەسایبی ئەهلی حەق، دەڵێت فەیاز سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبییە، بۆیە ئەم كردەوە ناپەسەندەی ئەمریكا دەتوانێت ببێتە سەرەتایەك بۆئەوەی حەشدی شەعبی بەشێوەی پۆلینكراو وەك رێكخراوێكی تیرۆرستی بناسێندرێت.
دوو رۆژ لەمەو بەر وەزەراتی خەزێنەی ئەمریکا فالح فەیازی سەرکردهی حەشدی شەعبیی بە تۆمەتی سەرکوتکردنی ئازادیخوازان خستە بەر سزاکانیەوە.
ئەم هەواڵە 265جار خوێندراوەتەوە |