English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەو فەرمانبەرانەی زیاتر لە یەک مووچەیان وەرگرتووە مانگانە لێیان دەسەندرێتەوە 
2021-01-10 [02:37 AM]

ZNA- ھەولێر 


ھێڤیدار ئەحمەد، جێگری سەرۆکی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، ٤٠٧ ملیۆن دینار لە مووچەی مانگانەی ٤٩٢ فەرمانبەری حکومەت بڕدرا.

ئەم گوتانەی ھێڤیدار ئەحمەد لە پۆستێکدا لە پەیجی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک ھاتوون و نووسیویەتی: مانگانە ٨٧ ملیۆن دینار لە مووچەی خانەنشینی ١٠٣ حاکم کەمکرایەوە.

ئاماژەی بەوەشداوە، ھەر فەرمانبەرێک زیاتر لە یەک مووچەی ھەبێ، ئەوا دوای ئەوەی لێدەبڕدرێت، ٢٠% تا ٤٩%‏ی لەجیاتی ئەو مووچانەی وەریگرتووە، مانگانە لە مووچەکەی دەبڕدرێت. واتە ئەوەی ئەوەندە ساڵە وەریگرتووە لێ دەسەنرێتەوە.

جێگری سەرۆکی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی کوردستان ئاماژەی بەوەشداوە: چاوەرێ بن بڕیاری زیاتر لەسەر جێبەجێکردنی یاسایی  چاکسازی دەدەرێت.





ئەم هەواڵە 529جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad