English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
به‌پێچه‌وانه‌ی سه‌رۆكه‌كه‌ی، مایك پێنس ئاماده‌ی مه‌راسیمی ئاهه‌نگی ده‌ستبه‌كاربوونی جۆو بایدن ده‌بێت
2021-01-10 [02:58 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

جێگری سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا مایك پێنس، رایگه‌یاند، ئاماده‌ی مه‌راسیمی ده‌ستبه‌كاربوونی جۆو بایدن به‌ سه‌رۆك له‌ 20 ئه‌م مانگه‌ ده‌بێت.

دوای یه‌ك رۆژ له‌داننانی دۆناڵد ترامپ سه‌رۆكی به‌كۆتا هاتووی ئه‌مه‌ریكا به‌ سه‌ركه‌وتنی جۆو بایدن له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان، مایك پێنس ئه‌م بڕیاره‌ی دا.

پێشتر ترامپ رایگه‌یاند، ئاماده‌ی سوێندخواردنی جۆو بایدن نابێت، ئه‌مه‌ش شكاندنی ئه‌و رێچكه‌یه‌ كه‌ سه‌رۆكه‌كانی پێشووتری ئه‌مه‌ریكا ده‌یان گرته‌به‌ر.

دیموكراته‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران رایانگه‌یاند، دووشه‌ممه‌ی داهاتوو، ده‌ست به‌ لادانی ترامپ ده‌كه‌ن.

دیموكراته‌كان ترامپیان تۆمه‌تبار كرد به‌وه‌ی هانی لایه‌نگرانی خۆی داوه‌ له‌ واشنتۆن هێرش بكه‌نه‌ سه‌ر باڵه‌خانه‌ كۆنگرێس"كاپیتۆل".

له‌ ئه‌نجامی ئه‌وه‌ی ترامپ تۆمه‌ته‌كه‌ی به‌سه‌ردا ساغ بووه‌وه‌، ئه‌وا له‌و به‌خششانه‌ بێبه‌ش ده‌بێت كه‌ به‌ سه‌رۆكه‌كانی پێشووتر به‌خشراوه‌، هه‌روه‌ها ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی پیران ده‌توانن رێگری لێ بكه‌ن هیچ پۆستێكی گشتی وه‌رنه‌گرێت.

ئه‌مه‌ش له‌ كاتێكدایه‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر لاپه‌ڕه‌ی ترامپی داخست، به‌م ره‌فتاره‌ رێگری له‌ ترامپ كرد به‌ شێوه‌یه‌كی هه‌میشه‌یی له‌گه‌ڵ جیهانی ده‌ره‌وه‌ په‌یوه‌ندی بكات.

 

bbc





ئەم هەواڵە 133جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad