English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
نەیمار چارەنووسی خۆی لەگەڵ سانجێرمان یەکلایی دەکاتەوە 
2021-01-10 [03:37 AM]

ZNA- ھەولێر 



بەرپرسانی یانەی پاریس سانجێرمانی فەڕەنسی ھەنگاوەکانیان دەست پێکردەوە بۆ نوێکردنەوەی بۆندی نەیمار داسێلڤای بەرازیلی . 

بەپێی ھەواڵێکی رۆژنامەکانی فەڕەنسا ، بەرپرسانی سانجێرمان ھەموو ھەوڵێک دەدەن بۆ ئەوەی نەیمار گرێبەستەکەی نوێبکاتەوە کە لە ھاوینی ٢٠٢٢ کۆتایی دێت . 

لەھەواڵەکە ھاتووە ، بەرپرسانی پاریس سانجێرمان گەشبینن بەوەی نەیمار رازی بێت لەسەر نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی . 

لەھەواڵەکە ئاماژە بەوەکراوە ، بەرپرسانی سانجێرمان ترسییان لەدوایین لێدوانەکانی نەیمار ھەیە کە رایگەیاند بوو دەیەوێت لەگەڵ میسی جارێکی دیکە یاری بکاتەوە ، ھەروەھا چەند پاڵێوارێکی سەرۆکایەتی یانەی بەرشەلۆنە بانگەشەی ئەوە دەکەن کە نەیمار دەگەڕێنەوە بەرشەلۆنە . 

یاسین ئەحمەد 
 





ئەم هەواڵە 280جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad