|
ZNA ــ هەولێر دانیشتن بۆ چەندین كاتژمێر لە هەندێك كەسدا بوە بە خو، بەتایبەتی لە ئیستادا زیاتر بوە كە بەهۆی مەترسی كۆرۆناوە خەڵكی كەمتر دەچنە دەرەوە و لە ماڵەوە بۆ ماوەیەكی زۆر دەمێننەوە و دادەنیشن ئەمەش بێ مەترسی نییە.
ماڵپەڕی timesnownews ئەو چوار نەخۆشیەی بڵاوكردوەتەوە كە بەهۆی دانیشتنی زۆرەوە مەترسی توشبونت هەیە.
1. نەخۆشی دڵ
ئەو كەسانەی بۆ ماوەی 9 كاتژمێر دادەنیشن و جوڵەیان نییە، مەترسی توشبونیان بە نەخۆشی دڵ %10 بۆ 20 زیاد دەكات، هەروەها نەخۆشی شەكرەش.
2. زیادبونی كێشی جەستە
دانیشتن بۆ ماوەیەكی زۆر و خواردنیش لەپاڵیدا دەبێتە هۆی كۆبونەوەی چەوری و كەمتر سوتاندنی كالۆری جەستە، ئەمەش كێش زیاد دەكات بەتایبەتی لە ناوچەی كەمەر.
3. شێرپەنجە
كەم جوڵەیی جەستە دەبێتە هۆی زیادبونی مەترسی توشبون بە شێرپەنجە، بەتایبەتی شێرپەنجەی قۆلۆن و سی.
4. دەوالی یان مەیینی خوێن
دەمارە خوێنییەكان فراوان دەبن و دەئاوسێن، ئەمەش مەترسی دەوالی زیاد دەكات، هەروەها مەترسی توشبون بە مەیینی خوێن.
ئەم هەواڵە 136جار خوێندراوەتەوە |