|
ZNA ــ هەولێر كۆئه‌ندامی به‌رگری پێكهاتوه له‌چه‌ندین خانه، شانه، ئه‌ندام وپرۆتین.. كه دژی باكتریا، ڤایرۆس و كه‌ڕو ده‌جه‌نگێت، ئه‌وه‌نده ههستیاروبه توانایه، ده‌زانێت كام خانه یان چ ته‌نێكی بێگانه له له‌شدایه، له‌سه‌ر روپۆشی ده‌ره‌وه‌ی خانه‌كانی كۆئه‌ندامی به‌رگری، ئه‌نتیجێن هه‌یە، كه رۆڵی ناسینه‌وه‌ی دۆست و دوژمنی هه‌یه، هاوكات بڕیار ده‌ده‌ن، شه‌ڕی له‌گه‌ڵ بكه‌ن یان وازی لێبهێنن.
چەند نیشانەیەك دەریدەخات سیستمی بەرگری جەستەت لاوازە.
1. زو زو نەخۆش دەكەوت و توشی پەتا و هەڵامەت دەبیت، ئەمەش واتای ئەوەیە سیستمی بەرگریت باش كارناكات بۆئەوەی لە نەخۆشییەكان بتپارێزێت.
2. شەكەتی بەردەوام و هەستكردن بە لاوازی، لە هەمان كاتدا دەكرێت ئەم نیشانەیە ئاماژە بێت بۆ كێشە لە هۆڕمۆنەكانی جەستە، نەخۆشی دەرونی و سترێسی زۆر.
3. كرداری هەرست ناچالاكە و گرفتت هەیە لە هەرسكردنی خۆراك و زۆر كات گەدەت توشی ترشان دەبێت.
4. برینەكانی جەستەت زۆر درەنگ ساڕ‌ێژ دەبن و خانەكان بە زویی گەشە ناكەن، هاوكات دەكرێت ئەمە لە ئەنجامی كەمی زینك و نەخۆشی شەكرەش روبدات.
ئەم هەواڵە 148جار خوێندراوەتەوە |