ZNA – هەولێر
بەرهەمهێنەرانی شانۆگەری "Mean Girls" ئاشکرایان کرد، چیتر شانۆگەرییەکە لە برۆدوەی نمایش ناکرێت.
لە دوای ئەوەی رێگە بەکردنەوەی هۆڵە شانۆییەکانی برەدوەی لە نیۆیۆرک دەدرێت، ئەوان بەنیاز نین شانۆگەری "Mean Girls" لە برەدوەی نمایش بکەن کە بەهۆی بڵابوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا نمایشکردنی وەستێندرا.
چیرۆکی ئەم بەرهەمە میوزیکالییە لە فیلمێک بەناوی "Tina Fey" وەرگیراوە و لە 2004ـدا بڵاوکرایەوە.
شانۆگەرییەکە 800 نمایشی لە برەدوەی بۆ کراوە و داهاتی 124 ملیۆن دۆلاری ئەمریکی بووە.
ئەم هەواڵە 97جار خوێندراوەتەوە |