ZNA – هەولێر
بڕیارە گۆرانیبێژی بەریتانی، زەین مالیک ئەلبوومێکی نوێی گۆرانی لە 15 ئەم مانگە بڵاوبکاتەوە.
بەر لە بڵاوکردنەوەی ئەلبوومەکە، لە 8 ئەم مانگە یەکێک لە گۆرانییەکانی نێو ئەو ئەلبوومەی بەناوی "Vibez" بەشێوەی ڤیدیۆکلیپ بڵاوکرایەوە.
ئەلبوومەکە بەناوی "Nobody Is Listening"یە و دەبێتە سێیەم ئەلبوومی تاکە کەسی ئەو گۆرانیبێژە، جگە لە ئەلبوومە هاوبەشەکانی لەگەڵ گرووپی وەن دایرەکشن کە ئێستا هەڵوەشاوەتەوە.
ئەلبوومەکە لە 11 تراکی گۆرانی پێکهاتووە و تاوەکو ئێستا دوو لە گۆرانییەکانی بەرهەمە پێشتر بڵاوکراونەتەوە.
ئەم هەواڵە 106جار خوێندراوەتەوە |