English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پاشکەوتی تورکیا ٦ملیار و ٣٠٠ ملیۆن دۆلار کورتی هێناوە
2021-01-10 [05:55 AM]

ZNA - هەولێر


وەزارەتی گەنجینەی توركیا رایگەیاندووە لە كۆتاییەكانی ساڵی رابردوودا، پاشکەوتی ئەم وڵاتە بەبڕی ٦ ملیار و ٣٠٠ ملیۆن دۆلار كورتھێنانی تۆماركردووە.

وەزارەتی گەنجینە و دارایی توركیا ئاماژەیداوە، مانگی رابردوو كۆی یەدەگی نەختینەی وەزارەتەكە گەیشتووەتە٩٨ ملیار و ٣٠٠ ملیۆن لیرەی توركی، كە یەكسانە بە ١٣ ملیار و ٢٠٠ ملیۆن دۆلار.

هاوکات خەرجییەکانیش گەیشتوونەتە نزیكەی ٥٥١ ملیۆن دۆلار وئەمەش لە سەردەمی كۆرۆنادا ھاوكاتە لەگەڵ دۆخی خراپی ئابووریی وڵاتەكە.

بە گوێرەی راپۆرتی وەزارەتی خەزێنەی تورکیا، مانگی كانوونی یەكەمی ساڵی رابردوو ، وەزارەتەكە بەبڕی ٤٦ ملیار و ٧٠٠ ملیۆن لیرەی توركی كە یەكسانە بە ٦ ملیار و ٣٠٠ ملیۆن دۆلار كورتھێنانی تۆماركردووە و لەھەمان ماوەدا ئەو داھاتەی كە لە پشك پشكێنە و لە سندوقەكەوە تۆماركراوە گەیشتووەتە ١٣٤ ملیۆن دۆلار.





ئەم هەواڵە 142جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad