ZNA – هەولێر
لە دوای بڵاوکردنەوەی فیلمێکی بایۆگرافی لەبارەی ژیان و هونەری پیانۆژەن و گۆرانیبێژی بەریتانی ئیڵتۆن جۆن، ئێستا ئامادەکاری بۆ بەرهەمهێنانی بەڵگەفیلمێک لەبارەی خۆی و بەرهەمەکانی دەکرێت.
لە بەڵگەفیلمەکەدا نهێنی زیاتر لەبارەی ژیانی ئەو هونەرمەندە جیهانییە ئاشکرا دەکرێن و لە تۆڕی نێتفلێکسدا بڵاودەکرێتەوە.
لەم بەرهەمەدا کۆنسێرتە بەناوبانگەکانی جۆن باس دەکرێن کە لە نەوەدەکانی سەدەی رابردوو سازکراون.
ئەم هەواڵە 88جار خوێندراوەتەوە |