English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
شاندێکی حکوومەتی عێراق سەردانی ھەرێمی كوردستان ده‌كات
2021-01-11 [07:27 AM]

ZNA-هەولێر


بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی وەزارەتی پێشمەرگەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان رایگه‌یاند، بە مەبەستی گفتوگۆکردن لەبارەی چەند پرسێکەوە بڕیارە شاندێکی ئەمنیی حکوومەتی عێراق سەردانی ھەرێمی کوردستان بکات، لەوانە گفتوگۆکردن لەبارەی ناوچە کوردستانییەکانەوە.

بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی وەزارەتی پێشمەرگەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، لیوا بەکر فەقێ، راگه‌یاند ، بڕیارە شاندێکی ئەمنیی حکوومەتی عێراق سەردانی ھەرێمی کوردستان بکات و ئێمەش چاوەڕێی ھاتنی ئەوانین کە بێن سەردانی ھەرێمی کوردستان بکەن و بڕیارە لەسەر کۆمەڵێک پرس گفتوگۆ بکەین.

 ده‌شڵێت ، مەبەستی ھاتنی ئەوان بۆ گفتوگۆکردنە لەبارەی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێمی کوردستان کە بڕیار دراوە ھەماھەنگی ھەبێت لەو ناوچانە و ژووری ھاوبەش ھەبێت و ھێزی ھاوبەش لە بازگەکان ھەبێت و گەڕانەوەی ھێزی پێشمەرگە بۆ ھەندێک شوێنی دیاریکراو، ئەوانە خاڵی جەوھەرین لە کاتی ھاتنی شاندەکە باس دەکرێن، بۆیە چاوەڕێی دوابڕیار دەکەین.

 

KDP





ئەم هەواڵە 700جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad