ZNA-هەولێر قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی ھەرێمی كوردستان تووشی كۆرۆنا بوو.
قوباد تاڵەبانی لە ھەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر نوسیوویەتی: "پاش ئەنجامدانی پشكنین، دەرئەنجامەكەی دەرچوو كە ھەڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنام، بۆیە پێویستە ماوەیەك بەركەوتنم نەبێت تاوەكو تێیدەپەڕێنم. ھیوای سەلامەتی بۆ ھەمووان دەخوازم. تكایە بەردەوام بن لەخۆپارێزی".
ئەم هەواڵە 322جار خوێندراوەتەوە |