ZNA- هەولێر
رۆژی یەکشەممەی داهاتوو كە دەكاتە 17-1-2021، مووچە مانگی 11ی ساڵی 2020 ، بە لێبڕینی 21٪ دابەش دەكرێت .
سەرچاوەیەک لە ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان راگەیاند، "لیسی مووچە ئامادەکراوە، 17ی مانگ بە لێىڕینی 21٪مووچە دابەشدەکرێت، 400 ملیۆن دۆلاریش بۆ دابەشکردنی مووچە بەردەستە و دەست بە دابەشکردنی دەکرێت."
هەرێمی کوردستان بۆ دابەشکردنی مووچە بێ لێبڕین، مانگانە پێویستی بە 613 ملیۆن دۆلارە، بەڵام 40 رۆژە مووچەی دابەشنەکردووە، بەلێبڕینی 21٪پێویستی بە 707 ملیار دینارە کە دەکاتە 487 ملیۆن دۆلار .
ئەم هەواڵە 178جار خوێندراوەتەوە |