|
ZNA_ هەولێر
ئێوارەی ٢٧/١٢/٢٠٢٠لەشاری هەولێر،هاووڵاتی(گۆران ئیسماعیل عزیز)شوفێری تاکسی –دانیشتوی شاری هەولێر- لەلایەن دووکەس بەپاساوی بەکرێ گرتنی تاکسی لەگەڵی سواربوون و دواتر لە شوێنێکی چۆڵی دەوروبەری هەولێر بەهەڕەشەو بەکارهێنانی چەقۆ و کەتەر شوفێرە تاکسیەکەیان ڕفاندووە و پاش بەستانەوەی ناوبراو دزینی بڕێک پارە،لەهەمان شوێنی تاوان جێیان هێشتبوو.
دوای لێکۆڵینەوەو بەدواداچون لەلایەن تیمەکانی لێکۆڵینەوەی بەڕێوەبەرایەتیمان توانیان تاوانباران دەست نیشان بکەن و پاشان بەفەرمانی بەڕێز دادوەری لێکۆڵینەوە لە ٤/١/٢٠٢١دەستگیرکران،هەردوو تاوانبار بەناوەکانی(عیماد ئازاد رحمان)لەدایکبوی٢٠٠٢دانیشتووی چەمچەماڵ و تاوانبار(محمد خالد ئەحمەد)لەدایکبووی١٩٩٧ دانیشتووی شاری موصڵ، لەبەردەم بەڕیز دادوەری لێکۆڵینەوە دانیان بە تاوانەکەیان دانا و بەماددەی(٤٤٢)لەیاسای سزادان ڕاگیراون و،ڕیککارە یاساییەکانیان بەرامبە تەواو دەکرێت.
ڕاگەیاندنی
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر
١١/١/٢٠٢١
ئەم هەواڵە 376جار خوێندراوەتەوە |