ZNA- هەولێر
وەزارەتی تەندروستیی عێراق رایگەیاند، مانگی داهاتوو پێكوتەی فایزەر تایبەت بە رێگری لە ڤایرۆسی كۆرۆنا دەگاتە عێراق و لە مانگی نیسان دەست بە دابەشکردنی ڤاکسینەکە دەکەن.
وەزارەتی تەندروستیی عێراق لە نێوەڕاستی کانوونی یەکەم پلانی کڕینی ڤاکسینی داڕشتووە، ئەو کات بەرێوەبەری گشتی وەزارەتی تەندروستی عێراق رایگەیاندبوو، وەزارەتی تەندروستی سەرەتا گرێبەستێك بۆ كڕینی میلۆنێك و 500 هەزار ژەمە ڤاکسین لەگەڵ کۆمپانیای فایزەر واژۆدەكات، ڤاکسینەکەش بەگوێرەی بەرنامەیەكی داڕێژراو دەدرێتە تەمەنەكان و ئەوانەی نەخۆشیی درێژخایەنیان هەیە، لەگەڵ هێزە ئەمنییەكان، سەرەتاش بە كارمەندانی تەندروستی و پزیشكی دەدرێت.
"بەشی هەرێمی كوردستان لە ڤاکسینەکە بەگوێرەی ژمارەی دانیشتووانی دەبێت". بەگوتەی وەزارەتی تەندروستی عێراق.
ئەم هەواڵە 205جار خوێندراوەتەوە |