ZNA - ههولێر
سهرۆكی کۆریای باکوور کیم جۆنگ ئون وەکو سکرتێری گشتی حیزبی فەرمانڕەوا لە وڵاتەکە هەڵبژێردرا، ئەمەش لەکاتێکدا پێشتر سەرۆکی حیزبەکە بوو، بەپێی بۆچوونی شارەزایان ئامانج ئەم گۆڕانکارییە بۆ ئهوهی دەسەڵاتەکانیەتی بەسەر حیزب و وڵاتەکەدا پتهوتر بكات.
کۆریای باکوور بەهۆی سزا نێودەوڵەتیەکانەوە زیانێکی زۆری بەرکەوتووە و لە ئێستادا بەهۆی دەرەنجامی بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆناوە ئابووری وڵاتەکە زیانێکی گەورەی بەرکەوتووە.
دەزگای هەواڵی ناوەندی کۆریای باکوور ئاماژەی بەوەدا ڕۆژی یەکشەممە کیم جۆنگ ئون " بە کۆی دەنگ " بۆ پۆستی سکرتێری گشتی حیزبەکە هەڵبژێردرا.
پێنج ساڵ لەمەوبەر و لەمیانەی کۆنگرەی حیزبەکەدا کیم وەکو سەرۆکی حیزبی کرێکاران هەڵبژێردرا.
ئەم هەنگاوەش هەلێکە بۆ پتەوکردنی پێگەی ڕابەری کۆریای باکوور کە لە ساڵی 2011 دا لە باوکییەوە دەسەڵاتی بۆمایەوە.
voa
ئەم هەواڵە 94جار خوێندراوەتەوە |