ZNA - ههولێر
شارەزايانى رێكخراوى تەندروستى جيهانى (WHO)، بەمەبەستى لێكۆڵينەوە لە سەرچاوەى سەرهەڵدانى ڤايرۆسى كۆرۆناى نوێ (COVID-19)، رۆژى پێنجشەممە دەگەنە چين.
كۆميسيۆنى نیشتمانی تەندروستيى چين، روونكردنەوەيەكى كورتى دەربارەى سەردانەكەى شاندى رێكخراوى تەندروستيى جيهانى بۆ وڵاتەكە بڵاوكردەوە.
روونكردنەوەكە، ئاماژەى بەوە كردووه كه، شاندێك پێكهاتووە لە شارەزايانى (WHO)، بۆ لێكۆڵينەوە لە سەرچاوەى سەرهەڵدانى ڤايرۆسى كۆرۆنا، كە بووە پەتايەكى جيهانى رۆژى ١٤ى كانوونى دووەم دێن بۆ خاڵى دەستپێكى سهرههڵدانی ڤايرۆسەكە لە چين و ئەوەشى ئاشكراكرد كە شارەزايان لەگەڵ هاوپيشە چينييەكانيشيان كۆدەبنەوە.
پێشتر گوتەبێژى وەزارەتى دەرەوەى چين هوا چونگينگ، لە كۆنگرەى رۆژنامەوانى دا، لە ٦ى كانوونى دووەم ئاشكرايكردبوو كە بۆ تاوتوێكردنى سەرچاوەى ڤايرۆسى كۆرۆنا لەگەڵ رێكخراوەكە لە راوێژكاريدان.
رێكخەرى گشتيى (WHO) د. تيدرۆس ئادهانۆم، رۆژى ٥ى كانوونى دووەم لە كۆنگرەيەكى رۆژنامەوانيدا، لە بارەى چوونى زانايانى نێودەوڵەتى بۆ چين بەمەبەستى لێكۆڵينەوە لە سەرچاوەى ڤايرۆسى كۆرۆنا گوتبووى، "ئەوەمان پێراگەياندرا كە بەرپرسانى چين، هێشتا مۆڵەتى پێويستيان بۆ ئەو شاندە تەواو نەكردووە كە پێويستە بچن بۆ وڵاتەكە. دەستپێكردنی گەشتى دوو ئەندامى تيمەكە بۆ چين و راگرتنى ئەوانەى ديكە لە دوا ساتدا تووشى بێ ئومێدى كردم".
لاى خۆيەوە رێكخەرى پرۆگرامى بارى لە ناكاو لە رێكخراوى تەندروستى جيهانى مايك رايان، رايگەياندبوو كە كێشەى ڤيزە بووەتە رێگر لە چوونى شاندەكەى WHO بۆ ناو چين.
aa
ئەم هەواڵە 139جار خوێندراوەتەوە |