English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
توركیا ئه‌مجاره‌ مه‌رجی بۆ كڕینی ئێس 400 له‌ روسیا هه‌یه‌
2021-01-11 [12:22 PM]

ZNA - هه‌ولێر


سه‌رۆكی پیشه‌سازی به‌رگری توركیا ئیسماعیل ده‌میر وتی، وڵاته‌كه‌ی ئاماده‌یه‌ سیسته‌می دووه‌می مووشه‌كی ئێس 400 له‌ روسیا بكرێت به‌ مه‌رجی ئه‌وه‌ی ئاڵوگۆڕی ته‌كنه‌لۆژیای له‌گه‌ڵدا بێت،

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ كه‌ناڵی سی ئێن ئێنی توركی وته‌ی "ده‌میری"ی بڵاوكرده‌وه‌، وتی، تاكو سزای دیكه‌ له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاه‌ی ده‌سه‌په‌ێنرێت، هیچ مه‌ترسییه‌ك نابینین، ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت ئه‌وا سیسته‌می دووه‌می ئێس 400 ئه‌مڕۆ ده‌گه‌یشت، به‌ڵام ئێمه‌ گرنگی به‌رهه‌مهێنانی هاوبه‌ش و گواستنه‌وه‌ی ته‌كنه‌لۆژیا ده‌ده‌ین.

وتیشی، سه‌رۆكی كارگێڕی پیشه‌سازی به‌رگری توركیا وتی، سیسته‌می ئێس 400 كه‌ توركیا وه‌ری گرتووه‌، بۆ به‌ركاهێنان ئاماده‌یه‌، ته‌نیا ئه‌و كاته‌ی پێویست بێت، به‌كار ده‌هێنرێت.

واشنتۆن داوای له‌ ئه‌نقه‌ره‌ كرد واز له‌ كڕینی ئێس 400 بهێنێت و له‌به‌رامبه‌ردا سیسته‌می پاتریۆتی ئه‌مه‌ریكی بكڕێت، هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی لێكرد ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ هه‌یه‌ پێفرۆشتنی فرۆكه‌ی جه‌نگی ئێف 35 به‌ توركیا دوابكه‌وێت یاخود هه‌ڵبوه‌شێته‌وه‌، هه‌روه‌ها سزای ئابووری به‌سه‌ر توركیا ده‌سه‌پێنرێت.

لای خۆیه‌وه‌ ئه‌نقه‌ره‌ ره‌تی كرده‌وه‌، له‌ كڕینی چه‌كی روسی خۆش بێت، له‌ كڕینی كاروانی دووه‌می سیسته‌می ئێس 400 به‌رده‌وام بوو.

 

sputniknews





ئەم هەواڵە 115جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad