English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
 لە ھەولێر دوو نابیست ھاوسەرگیریی دەکەن
2021-01-11 [01:41 AM]

ZNA- ھەولێر 


ئەگەرچی توانای قسەکردن و بیستنیان نییە، بەڵام خۆشەویستیی بووەتە ھەوێنی ژیانێکی ھاوبەش لەنێوان ئارمان و سۆزان و بڕیاریانداوە ھاوڕێیەتییان لە مەکتەب بگوازنەوە بۆ ژیانێکی ھەتا ھەتایی. 
 
ئارمان محەممەد ئەحمەد لەدایکبووی ١٩٩٧ ـە لە میرگەسۆر و خێزانی ناوی سۆزان حەسەن عیسایە و خەڵکی دەڤەری بارزانە. رێوڕەسمی مارەبڕینی ئارمان و سۆزان لە ٨-١-٢٠٢١ بەڕێوەچووە.
 
محەممەد ئەحمەد باوکی ئارمان کە ئێستا لە ھەولێر دادەنیشن لەبارەی ئاشنایەتی کوڕەکەی لەگەڵ ھاوژینەکەی  رایگەیاند، ھەردووکیان لە پەیمانگەی نابیستانی ھیوا لە ھەولێر خوێندکار بوون و لەوێ یەکدییان ناسیوە.
 
باوکی ئارمان دەڵێت، لە تەمەنی ٧ مانگی نەخۆش بوو و لە نەخۆشییەوە وایلێھاتووە. خوشک و برای دیکەی ھەیە و کەسیان وانین. لەبارەی خێزانی ئارمانیشەوە، محەممەد ئەحمەد دەڵێت، ئەویش ھەر لە نەخۆشییەوە وایلێھاتووە، ئەگەرچی رێژەی نەبیستن و قسە نەکردنی ئارمان ١٠٠%ـە بەڵام سۆزانی خێزانی ٧٠%ـە و تۆزێک باشترە.

سەرچاوە | رووداو 





ئەم هەواڵە 394جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad