English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وەزارەتی ناوخۆ دەربارەی ئەو ئۆتۆمبیلانەی کێشەی تۆمارکردنیان ھەیە بڕیارێکی دەرکرد
2021-01-11 [02:20 AM]

ZNA- ھەولێر 


بەگوێرەی نووسراوێکی وەزارەتی ناوخۆ کە لە ٤ی١ی٢٠٢١، دەرچووە و  وێنەیەکی بۆ ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆس نێردراوە  تیایدا ئاراستەی ھەردوو بەرێوەبەرایەتی گشتی گومرگ و ھاتووچۆ کراوەو  ژمارەیەک خاڵ دیاریکراوە، بۆ چارەسەرکردنی کێشەی پێشانگاکانی فرۆشتنی ئۆتۆمبێل و بازرگانەکان.

وەزارەتی ناوخۆ باسی لەوە کردووە، کە گشت ئەو ئۆتۆمبیلانەی ئێستا گومانی ھەبوونی کێشەیان ھەیە خاوەنەکانیان بیبەن بۆ بەرێوەبەراتییەکانی ھاتۆچۆ بۆ مەبەستی پشکنین و تۆمارکردن.

ئەوەش خراوەتە روو، ئەگەر ھەر کام لەو ئۆتۆمبیلانەی برگەی ١ی سەرەوەی لە پشکنین دەرنەچوو ئەوا راستەوخۆ رەوانەی لێژنەی پشکنینی دووەم دەکرێت بۆ مەبەستی دووبارە پشکنینەوەی.

لە راگەیەندراوەکەدا دووپاتیشکراوەتەوە، کە لە کاتی دەرنەچوون لە پشکنینی لێژنەی دووەمیش، ئۆتۆمبێل و زانیارییەکانی تۆمار دەکرێت و سزای دواکەوتن لە تۆمارکردن رادەگیرێت تا چارەنووسیان دواتر یەکلا دەکرێتەوە و ھیچ ئۆتۆمبێلێکیش لەکاتی دەرنەچوون لە پشکنین دەستی بەسەردا ناگیرێت تا یەکلاکردنەوەی چارەنووسیان.





ئەم هەواڵە 685جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad