ZNA- هەولێر
لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا ٩١کەسی دیکە لە ئێران بە کۆرۆنا ژیانیان لە دەست داوە زیاتر لە ٦هەزار کەسی دیکەش تووشی ئەم پەتایە بوونە.
سیما سادات لاری گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی ئێران ئەمڕۆ دوشەممە ١١ی کانوونی دووهەم، رایگەیاند ، لە ٢٤ كاتژمێری رابردوودا ٦ ھەزارو ٢٠٨ كەسی دیكە تووشی كۆرۆنا بوونە ھەر لەم ماوەیەشدا ٩١كەس بەم پەتایە گیانیان لەدەستداوە.
بەپێی ئامارە فەرمییەكان هەتا ئێستا لە ئێران یەك ملیۆن و ٢٩٢ ھەزارو ٦١٤ كەس تووشی كۆرۆنا بوونە و ٥٦ ھەزارو ٢٦٢ كەسیش ژیانیان لەدەست داوە.
بەشێک لە بەرپرسانی ئێرانی و چاودێرانی تەندروستیی جیهانیش چەندجارێک رایانگەیاندووە ئەو زانیاریانەی لەم وڵاتە بەفەرمی سەبارەت بە ژمارەی تووشبووان و مردوان بەهۆی پەتای کۆرۆناوە رادەگەیەنرێن، تنیا یەک لەسەر سێی ژمارە راستەقینەکەن.
ئەم هەواڵە 112جار خوێندراوەتەوە |