English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وەزارەتی دەرەوەی ئێران هەڕەشەی دەرکردنی چاودێرانی ئازاژانی ئەتۆمی رەت دەکاتەوە
2021-01-11 [03:36 AM]

ZNA- هەولێر


گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئەم هەواڵە بەدرۆدەخانەوە کە دەگوترێت هەموو چاودێرانی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم لەم وڵاتە دەردەکرێن.

سەعید خەتیبزادە گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئەمرۆ دوشەممە١١ی کانوونی دووهەم وەڵامی ئەندامێكی سەرۆكایەتی مەجلیسی وڵاتەكەی دایەوە و رایگەیاند بەپێی ئەو یاسایەی لە مەجلیس دەرچووە، ئەگەر لایەنەكانی دیكەی رێكەوتنەكە پابەند نەبن، چاودێری چڕی پشكێنەران كۆتایی پێ دەھێنن، بەڵام ئەمە بە مانای دەركردنی پشكێنەرانی ئەژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم نییە.

ئەحمەد فەراھانی ئەندامی دەستەی سەرۆكایەتیی مەجلیسی ئێران رۆژی ھەینیی رابردوو گوتبووی ئەگەر ھەتا ٢١د-ی شوبات گەمارۆكانی سەر ئێران لانەچن، چاودێرانی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم لە ئێران دەردەكەن.

 





ئەم هەواڵە 127جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad